ئاگر لە دوو كۆگای شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەدەن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئاگرەكە لە دوو كۆگای سەر رێگای گەزنە كەوتووەتەوە و كۆگاكان تایبەتن بە كەرەستە و كەلوپەلی ناوماڵ و ئۆفیس.
لەبارەی زیانەكانی ئاگركەوتنەوەكەوە، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، تا ئێستا ئاگرەكە تەنها زیانی ماددیی هەیە و زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.
سەركەوت كاڕەش راشیگەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن بۆ ئەوەی تەشەنە بۆ كۆگاكانی دەوروبەری نەستێنێت.