کاتی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند و کاتی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرمای ئاشکراکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە  ئاسمان ساماڵ  دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانى پاش نیوەڕۆ لەگەڵ زیادبوونى خێراىی با، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەرارورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما، کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردوە، “هەولێر    : 36، سلێمانی: 35،  دهۆک: 35،  کەرکوک: 40، هەڵەبجە:37، زاخۆ:37 سۆران:35، گەرمیان:41 پلە دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان: تەنها چەمچەماڵ خاوەنی شەهید نییە

بابەتی دواتر

دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share