بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی واتس ئەپ لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان لەکارکەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی واتس ئەپ رووبەڕووی کێشەی ناردنی نامە و کردنەوەی هەژمارەکانیان بوون.
تا ئێستا کۆمپانیاکە ههیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاری کێشەکە و رێوشوێنەکانی چارەسەری ئەو گرفتەی بڵاونەکردووەتەوە.