یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی زەوی و تەنە گەردوونییەکان

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرایکرد لەم مانگەدا کەشتیی ئاسمانیی (DART) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، ئەمەش بەمەبەستی پارێزگاریکردنە لە زەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەسارۆچکانەیە کە بەرەو زەوی دێن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کەشتیی ئاسمانیی دارت لە ڕێکەوتی 23ی ئەم مانگەدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت، کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیای SPACE X دروستکراوە و موشەکێکی لەجۆری Falcon9 هەڵگرتووە و لە کالیفۆرنیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.

دارت دوای 10 مانگ لە ڕەوانەکردنی و لەدووریی 11 ملیۆن کیلۆمەترەوە لە زەوی ئامانجەکەی دەپێکێت کە هەسارۆچکەی دیدیمۆس-ە.

نانسی چابوت زانای فیزیایی لە زانکۆی جۆنز هۆبکنز و هاوبەش لەکارەکانی ئاژانسی ناسا دەڵێت، پێکدادانی کەشتییەکە و هەسارۆچکەکە، ناتوانێت بەتەواوی هەسارۆچکەکە لەناوببات بەڵکو لێدانێکە بۆ هەسارەکە کە کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بۆسەر زەوی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تایبەتمەندییەكی نوێی سناپچات.. باوان دەتوانن ئاگایان لە ئەژماری مناڵەكانیان بێت

ئەپلیكەیشنی (سناپچات) تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات كە لەڕێیەوە باوان دەتوانن ئاگاداری بەشێك لە چالاكییەكانی منداڵەكانیان بن لەسەر پێگەكە. لەڕێیەوە…
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share