پێگولا ناسناوی گوادالاخارای بەدەستهێنا

جێسیکا پێگولا پاڵەوانێتی کراوەی گوادالاخارای بردەوە و هەزار خاڵی خستە سەر خەرمانی دەستکەوتەکانی، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 6-2، 6-3 لە ماریا ساکاری یۆنانی بردەوە.

پێگولای تێنسزانی ئەمریکیی تەمەن 28 ساڵ، چوار پاڵەوانی “گراند سلام”ی تێپەڕاند بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی گوادالاخارا، کە یەکەمینە لە ساڵی 2019وە بەدەستیدەهێنێت.

بە بردنەوەی ئەم ناسناوە گەورەیە، پێگولا کە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی خانمانی گرتووە، دوو پلە لە ڕیزبەندییەکە سەردەکەوێت و دەچێتە پلەی سێیەم.

لای خۆیەوە ساکاری کە دوایین کارتەکانی بۆ یارییە کۆتاییەکان WTA بەدەستهێنا، دڵتەنگی خۆی دەربڕی، چونکە نەیتوانی باشتر یاری بکات و جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێگولا شایەنی ناسناوەکە بووە.

بابەتی پێشتر

"گەوهەرەکەی بەریتانیا" دەبێتە بۆمبی گواستنەوەکان

بابەتی دواتر

(جەنگی درۆ) بۆ سووکایەتیکردن بە کریستیانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هالاند ڕێککەوتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز ڕێککەوتنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند کردووە. بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”،…
Total
0
Share