مۆرینیۆ: گاریس بەیل تەنها یەک کێشەی هەیە

مۆرینیۆ لەبارەی گاریس بەیلەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ بۆچوونی خۆی لەبارەی گاریس بەیل و چۆنیەتی گەڕانەوەی بۆ ترۆپکی تواناکانی ئاشکرادەکات.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 گاریس بەیلی وێڵزی بە خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە تۆتنهام، لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی نایابی ئینگلیزی بە شێوەی هەرەمی لە کەمەوە بۆ زۆر بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکانی کردووە، بڕیاریشە بۆ داهاتوو لەلایەن مۆرینیۆوە وەک یاریزانێکی سەرەکی و کۆڵەکەیەکی پێکهاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

لە بارەی دابەزینی ئاستی بەیل و پلانەکان بۆ گەڕاندنەوەی بۆسەر ئاستی پێشووی، “مۆو” دەڵێت،، ” تاکە کێشەی گاریس بەیل گەیاندنیەتی بە دینامیکیە و متمانەوەرگرتن و بەردەوامی لە یاریکردن بەبێ ئەوەی لە ڕووی دەرونیەوە هەستی خراپ و نەرێنی بۆ دروستبێت، بە شێوەیەک کە بیر لە ڕابردوو نەکاتەوە کە تیایدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە”.

ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەکە دەڵێت، ” بەردەوام لەگەڵ ئێمە یاریدەکات و بە دڵنیاییەوە پێویستی بە بەرەوپێشچوونی تەکنیکی و تاکتیکی نییە، ئەو لەم بوارەدا پادشایە، بەڵکو تەنها پێویستی بە بەرەوپێشچوونی جەستەیی و گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ بەردەوامیدان بە یاریکردن”.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لەم وەرزەدا حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی بەدرێسی تۆتنهامەوە ئەنجامداوە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

نێیمار: دەمەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکەم

بابەتی دواتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share