(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید سێ له‌ سێ تاقیکردنه‌وه‌ی ئیشبیلیه‌ی تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (11)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیشبیلیه‌ تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئه‌نده‌لووسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی پێنج، 79، 81 له‌لایه‌ن لوکا مۆدریچ، لوکاس ڤاسکێز، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی-یه‌وه‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیشبیلیه‌ له‌ خوله‌کی 54 له‌لایه‌ن ئێریک لامێلاوه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 31 خاڵ له‌‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیشبیلیه‌ به‌ 10 خاڵه‌وه چووه‌‌ پله‌ی 14.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابینكردنی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بۆ مامۆستایان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

فیۆرنتینا 3-4 ئینته‌ر میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share