سەرۆکی یۆێفا هێرشی کردە سەر سعودییە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەتیکردەوە هیچ یانەیەکی سعودی بەشداری چامپیۆنز لیگ بکات.

ئالیکسەندەر چیڤرین سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەڵێت: باشترین یاریزانەکان ناچنە خولی سعودی، ئەوانەى چوون لە پێناو پارە چوون.

دەشڵێت: مباپی و هالاند و کییەزا باشترینن و لە ئەوروپا یاریی دەکەن و ناچنە سعودییە.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوپاتیدەکاتەوە کە هیچ یانەیەکی سعودی بەشداری چامپیۆنز لیگی ئەوروپا ناکات.

دەشڵێت: پێشتر ئەو پارە خەرجکردنەمان لە چین بینیوە و دەریشکەوتووە کە هیچ سودێکی بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەکە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ ده‌ستبه‌تاڵی له‌ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share