ئاسۆ فەرەیدون: بۆ عێراق نەوتی هەرێم پرسی سیادەیە نەک ئابووری

ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ عێراق نەوتی هەرێم پرسی سیادەیە نەک ئابووری.

ئاسۆ فەرەیدون بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ لە لیژنەی نەوت و غاز بانگهێشتی وەزیری نەوتمان کرد، بە گشتی قسەکانی دووبارە بوون و هەمان ئەو قسانە بوون کە پێشتر لە راگەیاندنەکان بڵاوبووبوونەوە، بەشێکی پەیوەست بوو بەو ناکۆکییەی لەسەر بڕی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێم هەیە.

ئاشکراشیکرد، پرسی مووچە پرسێکی سیاسییە و نەوتی نییە، بۆ عێراق نەوتی هەرێم پرسی سیادەیە نەک ئابووری، بۆیە سەبارەت بە گەیشتن بە رێککەوتن گەشبین نیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا” وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڵاودەکاتەوە”

دوێنێ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند،…
Total
0
Share