یەکەمی جیهان بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە ڕاگیرا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوی بۆ پشکنینی ماددە وزەبەخشەکان، ڕۆژی هەینی بڕیاریدا سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی یەکەمی ڕیزبەندیی جیهان بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وەزەبەخش بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرێت.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “هالیپ مانگی ئابی 2022 لە کاتی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی کراوەی ئەمریکا نموونەیەکی پێشکەش کردووە، لە شیکارییەکاندا دەرکەوتووە ماددەی “ڕوکسادوستات”ی تێدایە، کە لە لیستی قەدەغەکراوەکانی ساڵی 2022ی دەزگای جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکاندایە”.

لای خۆیەوە سیمۆنا هالیپ لە تویتەرەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “ئەمڕۆ قورسترین یاریی ژیانم دەست پێدەکات، شەڕکردن بۆ ڕاستی، تاوەکو کۆتایی شەڕ دەکەم بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە بە ئەنقەست هیچ ماددەیەکی قەدەغەکراوم بەکارنەهێناوە، درەنگ یان زوو ڕاستی دەردەکەوێت.”

بابەتی پێشتر

ئێران بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق دەركرد

بابەتی دواتر

"واریەرز" یەکەم دۆڕاندنی وەرزی نوێی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share