کروس پەیامێکی ئاراستەی مباپێ کرد: باشترینەکان دەبێت ئەمکارە بکەن

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کرۆس داوا لە کیلیان مباپێ-ی فەرەنسی دەکات، لە گواستنەوەکانی داهاتوودا پەیوەندییان پێوەبکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا کرۆس بە “گۆڵ ئیسپانیا”ی ڕاگەیاندووە، “هاوینی ڕابردوو وتم، کە ئێمە حەزمان بەوەیە یاریزانێکی گەورەی وەک مباپێ لە ڕیزەکانمان یاریبکات، بێگومان خۆشحاڵدەبین و تاوەکو ئێستا هەمان بۆچوونم هەیە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە دەزانین ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر گواستنەوەی بوو، بەڵام گواستنەوەکە شکستیهێنا، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، باشترین یاریزانەكان دەبێت لە ڕیاڵ مەدرید یاریبکەن”.

هاوینی 2021 یانەی شاهانە بۆندێکی بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کرد، بەڵام یانە زەبەلاحەکەی پاریس بۆندەکەی ڕەتکردەوە، زۆرینەی میدیاکان پێیانوایە، هاوینی 2022 ئاسکەکەی فەرەنسا بێبەرامبەر پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share