جۆنسن جارێكی دیكەی خۆی كاندید دەكاتەوە

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا

پەرلەمانتارێكی بەریتانی دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی پێشوو جارێكی دیكەی خۆی بۆ پۆستەكە كاندید دەكاتەوە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی لیز ترەس.

جەیمس ددرێدج، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی پێشوو بۆی دووپاتكردووەتەوە كە ئامادەیە بەشداری لە كێبڕكێی هەڵبژاردندا بكات و وتوویەتی “ئەو هەنگاوە دەنێم”.

ئەوەشی وت، جۆنسن ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە شانشینی یەكگرتوو پاش بەسەربردنی مۆڵەت لە یەكێك لە وڵاتانی كاریبی.

كاندیدان تا رۆژی دووشەممە 31ی ئەم مانگەیان لەبەردەمدایە بۆ زامنكردنی 100 دەنگی پاڵپشتی، بەپێچەوانەوە كاندیدبوونەكەیان سەرناكەوێت.

بە دیاریكردنی 100 دەنگی پاڵپشتی بۆ هەر كاندیدێك، مانای وایە ئەوپەڕی تەنها سێ كاندید بۆ پۆستەكە دەبن.

پێشبینی دەكرێت هەریەك لە جۆنسن، ریشی سوناك و بینی مۆردنت خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید بكەن بۆ شوێنگرتنەوەی لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، كە كۆتایی هەفتەی رابردوو دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند، بە تەنها شەش هەفتە پاش وەرگرتنی پۆستەكەی.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن هەڵوێستی خۆی لە بارەی دووبارە خۆکاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی راگەیاند

بابەتی دواتر

بە هۆکارێک کڕینی بەرهەمەکانی زارا حەرام کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share