ئاستی جەماوەریی بایدن لە پاشەكشەدایە

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

ئاستی جەماوەریی جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە 9 مانگی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا دابەزینێكی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە هیچ سەرۆكێكی پێشوو لە دۆخێكی وادا نەبووە.

ڕۆژنامەی (تەلەگراف) پشتبەست بە شیكردنەوەی ڕاپرسییەك كە پەیمانگای ئەمریكی بۆ ڕای گشتی (گالوب) ئەنجامیداوە دەڵێت، ڕیزبەندی بایدن بەڕێژەی 11.3% دابەزیوە لە 56% بۆ 44.7%، ئەم دابەزینەش زیاترە لەو دابەزینەی 10 سەرۆكەكەی پێشوو ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

دەشڵێت، خاوەن ژمارەی پێوانەیی پێشوو بۆ خێراترین دابەزینی ئاستی جەماوەری باراك ئۆباما-ی 44هەمین سەرۆكە كە ئاستی جەماوەریی لە 9 مانگی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا 10.1% دابەزی.

وا دەردەكەوێت دەنگدەران ئومێدیان بە بایدن زیاتر لەدەستدابێت بەراورد تەنانەت بە جیمی كارتەر، كە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی كرد لەنێوان ساڵانی 1977 تا 1981 و ئاستی جەماوەرییەكەی 8.9% دابەزی، لەكاتێكدا ئاستی جەماوەریی دۆناڵد ترەمپ-ی پێش خۆی 4.4% دابەزی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

وەك بەراوردێكیش دەڵێت، ئاستی جەماوەریی جۆرج بوش-ی كوڕ لە نۆ مانگی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا 13.1% بەرزبووەوە، لەكاتێكدا ئاستی جۆرج بوش-ی باوك 12% بەرزبووەوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئاستی جەماوەریی بایدن لە تەمموزی ڕابردوو دابەزی، كاتێك حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات زیادیانكرد، هەروەك كشانەوەی بێسەروبەری هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لە كۆتایی ئابی ڕابردوو كاریگەری دیاری هەبووە.

بایدن-ی دیموكراتی پێشتر پۆستی جێگری سەرۆك و ئەندامێتی كۆنگرێسی بۆ ماوەی 36 ساڵ لە ئەستۆدابووە، بەر لەوەی ببێتە 46هەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەو هەڵبژاردنەی لە تشرینی دووەمی 2020 ئەنجامدرا.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆریای باشوور.. بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا كەسێك دەستگیركرا

پۆلیسی كۆریای باشوور ئاشكرایكرد، یەكێك لەو دوو كەسەیان دەستگیركردووە كە پۆستەڕی هەڕەشەئامێزیان بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەو وڵاتە…
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
Total
0
Share