یانزەهەمیمن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەردەوامە لەکارەکانی

یانزەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین، ماوەی دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە و بڕیارە 40 فیلمی کوردی کورت و درێژ لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت.

دوای زیاتر لە ساڵێک سانسۆرکردنی سینەماکان لە وڵاتانی جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئێستا ڕێگە دەدرێت سینەماکان بۆ فێستیڤاڵ و پەخشکردنی فیلمەکان بەکاربهێنرێت، ئەوەش وایکردووە کوردەکانی ئەوروپا پێشوازی لە یانزەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بکەن.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین، لە ساڵی 2002ەوە وەک ڕووداوێکی گەورەی هونەری بۆ کوردەکانی ئەوروپا بەردەوامە لەکارەکانی.

ئەمساڵ لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین فیلمی کورت و درێژ و بەڵگەفیلم نمایش دەکرێت، بڕیارە تا 20 ئەم مانگە فیلمەکان نمایش بکرێت و فیلمی هەڵبژێردراو خەڵات بکرێت، هاوکات سێ خەڵات بۆ کورتە فیلمەکانیش ئامادەکراوە.

یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ‘بەرلین’ Berlin لەلایەن کۆمپانیای سینەمایی “میتۆس فیلم” mîtosfilm ئەڵمانی بە بەرپرسیاریی سینەماکاری کورد “مەمەد ئەکتاش” Mehmet Aktas، بە دەرهێنانی هونەریی”کانی مەعرووف” Kani Marouf فیلمسازی کورد و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکیی، بەڵگەفیلم دەستی بەکارەکانی کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ‘بەرلین’ بەڕێوەدەچێت

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند 3-1 ماینز

بابەتی دواتر

پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share