بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردانە لەسەر پێشنیازەبریارێكی حكومەتی ئەو وڵاتەكە كە تایبەتە بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كە كۆتایی ئەم مانگە وادەكەیان تەواودەبێت.
لە پێشیازەبڕیارەكەی حكومەتی ئەڵمانیادا هاتووە، 500 ڕاوێژكاری سەربازیی ئەڵمانیا تا وەكو 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق بمێننەوە، بەڵام ئەو پرسە لە بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا یەكلادەكرێـتەوە.