سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كەرەنتینی ڕاگەیاند

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا بڕیاریدا لە پایتەختی وڵاتەكە كەرەنتینی گشتی جێبەجێ بكرێت و داوا دەكات لە پێنجشەممەوە بۆ ماوەی مانگێك هاوڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

ئەمشەو شەممە 31ی تشرینی یەكەم بۆریس جۆنس، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “ڕێگا بە دانیشتووانی ئینگلتەرا نادرێت ماڵەكانیان بەجێبهێڵن تەنها بۆ چەند هۆكارێكی تایبەت نەبێت لەوانە كار و خوێندن و كڕینی پێداویستییەكانیان”.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا باسی لە مەترسییەكانی كۆرۆنا كردووە و ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەچاوی خۆمان دەبنینین ژمارەی مردن لەم شارە گەیشتووەتە چەند هەزارێك”.

لەو بریارە نوێیەدا تەنها خواردنگە و ئەو شوێنانە دەكرێتەوە كە دەتوانن بە گەیاندنی خێرا كار بكەن، سەرجەم بازاڕ و دوكان و فرۆشگا ناپێویستەكانیش دادەخرێن.

لە بەشێكی وتەكانیدا جۆنسن ئەوەی ئاشكراكرد، ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم بڕیاری كەرەنیتن لەو وڵاتە لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.

ژمارەی توشبوون لە بەریتانیا

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان كە ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم بڵاوكراونەتەوە، لە بەریتانیا 24 هەزار و 405 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە كۆرۆنا لە ڕۆژی هەینیدا تۆمار كراوە، بەوەش كۆی گشتی توشبوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 11 هەزار و 660 كەس.

هەروەها كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 46 هەزار و 555 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. “قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین”‏

سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی نوێی پێشكەشكرد، داوای هاوكاریكردنی وڵاتەكەی كرد، بەو پێیەی قوربانییەكی زۆریان داوە، ئاماژەش بە دەركردنی ڕوسیا…
Total
0
Share