قائیمقامی پێنجوێن: كەی نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بووە 55 هەزار دینار وەریدەگرین

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك نییە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە لە قەزاكە دەست بكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی و جەختیشدەكاتەوە، “دەمانەوێت هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بە 55 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان”.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو بەشە نەوتەی بۆ هاوڵاتییانی قەزاكە تەرخانكراوە داوامان لە بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا كردووە كار بكەن و نرخی یەك بەرمیل هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە 55 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان، بۆیە تا ئەو كاتەی نەكرێتە ئەو نرخە وەریناگرین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئێمە دەزانین كرێی گواستنەوەی دەچێتە سەر و نامانەوێت یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دینار دابەشبكرێت، بەڵكو هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە 55 هەزار دینار دابەشبكرێت و جگەلەوەش پێنجوێن تایبەتمەندی خۆی هەیە كە ئەمڕۆ نەوتەكە دابەش نەكراوە مافی هاوڵاتییان نافەوتێت”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەكانی لە هەرێم و عێراق دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووە

حكومەتی هەرێم دەڵێت، “سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت”. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی…
Total
0
Share