داوا دەکرێت لە کۆگا و فرۆشگاکاندا شوێنێکی تایبەت بە خواردنی ماوەبەسەرچوو تەرخانبکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە مارکێت و خاوەن کۆگاکان دەکات شوێنێک تەرخانبکەن بە هەڵگرتنی خواردن و پێداویستییە ماوە بەسەرچووەکان.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو جیاکردنەوەی ئەو خۆراک و شەمەکە خراپ و بەسەرچووانەی لە مارکێت و کۆگاکاندا هەن، لیژنە هاوبەشەکان داوا دەکات شوێنی تایبەتیان بۆ دروستبکرێت و لێی بنوسرێت بۆ فرۆشتن نییە.

لای خۆیەوە جەمال محەمەد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە هەموو سەردان و بەدواداچونەکاندا ئاگاداریمان داوە بە کۆگاو فرۆشگاکان، بەشی زۆریان پابەند بوون.

ئاشکراشیکرد، لەهەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.

جەختیشیکردەوە، هەر مارکێت یان کۆگاو کارگەیەک ئەگەر شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچووی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێئاگاداربکاتەوە و تەواوی شمەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی داڕمانی زەوییەوە 36 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share