پارێزگایەکی عێراق بەردەوامیی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەجەف ئاشکرایدەکات، لە پارێزگاکەیان چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا تۆمارکراوە.

سندوس عەبدولعادل حەمدانی ڕایگەیاندووە، بەشێکی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئەوانەن کە قەڵەون و چەوری لەدەوری مەمکیان کۆبووەتەوە، زۆرینەی تووشبووەکان لە هۆڵەکانی لەشجوانی هۆرمۆناتیان وەرگرتووە بەبێ راوێژی پزیشک و چاودێری.

ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر هۆکار پاڵنەرن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، لەگەڵ ئەوەشدا شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا بە مەترسیدار و کوشندە دەناسرێت، بەتایبەت کە پیاوان ڕاوێژ بە پزیشک ناکەن و پشکنینی نەخۆشییەکە ناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share