بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو كۆلێج و بەشانەی كورسییەكانیان پڕنەبووەتەوە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆ بە دەرچووانی 12ی ئامادەیی بدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی دەرچووانی 12ی ئامادەیی كردووە دەڵێت، بە رەچاوکردنى رێنماییەکانى وەرگرتن، بەتایبەت مەرجەکانى تەمەن و کۆنمرە و ساڵى دەرچوون و مەرجى تایبەتى هەر بەشێک، زانكۆكان دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆی ئەو كۆلێج و بەشانە دابەشبكەن كە كورسییەكانی خوێندن تیایاندا پڕنەبووەتەوە.
روونیشیكردەوە، ئەو رێنماییەی بە گشتاندنی ژمارە (18083) لە رێکەوتى (2022/10/17) ئاراستەى گشت زانکۆکانى کوردستان کردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێکەوتى (2022/10/18) تاکو (2022/10/25) پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.