دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی پێشخرا

دادگای هەولێر بڕیاری پێشخستنی دادگاییكردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی-ی دا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرۆكی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر ڕۆژی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی-ی لە 30/9/2021ـەوە پێشخست بۆ 15/9/2021 “.

پێشخستنی دادگاییكردنی ئەو دوو زیندانیكراوەی بادینان دوای ئەوە دێت، پێشتر تیمی پارێزەرانیان داوای پێشخستنی دادگاییكردنیانی كردبوو بەهۆی ئەوەی باری تەندروستیی بەدەل بەرواری جێگیرنییە.

هاوكات بەوتەی پارێزەرەكانیشی، مامەڵەی هێزەئەمنیییەكان لەگەڵ بەرواری لە زیندان خراپبووە.

لە مانگی ئایاری 2020 ڕۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەرواری، کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی سەرەکیی گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا، هەروەها ڕۆژی (19ی ئابی هەمان ساڵ بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، 55%ی کۆی گشتیی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە، هۆکارەکەشی کەمئاوییە. بەێوەبەری گشتیی دارستان…
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: پارتی چۆن ڕووی دێت باسی خیانەت بكات؟
پێشتر ڕیفراندۆمی دەكرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات

سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو كەسێك باسی خیانەت بكات نابێت پارتی باسی بكات، چونكە…
Total
0
Share