وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

سویلا برایڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا

بەهۆی پۆستێكی ئەلیكترۆنییەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد.

سویلا برایڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە دوای ئەوەی بەڵگەنامەیەكی فەرمی لەڕێی پۆستە ئەلیكترۆنییە تایبەتییەكەیەوە رەوانە كردووە، كە ئەمەش “پێشێلكردنی تەكنیكی” بنەماكانی حكومەتە.

لە نامەیەكیشدا بۆ لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە وتی، “هەڵەم كرد، بەرپرسیارێتی لەئەستۆدەگرم و دەستلەكاردەكێشمەوە”.

برایڤمان هەروەها وتی “ترسی جددی” هەیە لە پابەندیی حكومەت بەرامبەر رێزگرتن لەو بەڵێنانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا بە دەنگدەرانیان داوە.

تا ئێستا هیچ راگەیەندراوێكی فەرمی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو وەزیرە بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی رۆژنامەی (زە سەن) وەزیری ناوخۆ پاش تەنها شەش هەفتە بەسەر دانانیدا لەلایەن لیز ترەس، حكومەت جێدەهێڵێت. دوای ئەوەی بۆ شوێنگرتنەوەی بریتی باتیل، وەزیری پێشووی ناوخۆ دەستنیشانكرا.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆ بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جیهانیی چا یە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 21ی ئایاری وەکو رۆژی جیهانیی چا دەستنیشانکردووە. بڕیارنامەکە بۆ دیاریکردنی ئەم رۆژە لە 21ی…
Total
0
Share