ئێرلینگ هالاند ناوی یانەی داهاتووی ئاشکراکردووە

ئەستێرەی نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند خەون دەبینێت ڕۆژێک لەڕۆژان درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی، هالاند بەچواردەورەکەی ڕاگەیاندووە، خەونی یەکەمی یاریکردنە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر بێتو لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 یاخود دواتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن، ڕاستەوخۆ ئەو یانەیە هەڵدەبژێرێت و یانەکانی دیکە ڕەتدەکاتەوە.

هالاند یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ، بەدرێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە توانیویەتی لە کۆی 72 یاری 70 گۆڵ تۆماربکات و 26 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی بڕەخسێنێت، ئەو ڕێژەیەش هێندە بەرزە، یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مان سیتی، یونایتد، داوای گواستنەوەیان کردووە.

سەرچاوەکان ئاماژەشیان بەوە کردووە، کە لە هاوینی 2022 نرخی شکاندنی بۆندی هێرشبەرە زەبەلاحەکەی نەرویج بۆ 75 ملیۆن یورۆ کەمدەبێتەوە، ئەو نرخەش بەهەریەکێک لە یانە داواکارەکانی دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

حاجی مەکی.. گەوهەرە بێهاوتاکەی هونەری کوردی

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید پۆگبای لە فەرهەنگی گواستنەوەکان دەرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بۆ وەرزی نوێ ڕۆڵێکی سەرەکی بە مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدات. ڕۆژنامەکانی سپۆرت و…
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share