ژنێک دەستگیرکراوە کە 50 هەزار دۆلاری لە مێردەکەی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بەغداد ڕایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە دزینی بڕی 50 هەزار دۆلار (پێنج دەفتەر) لە هاوسەرەکەی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای لەلایان تۆمارکردووە کە بڕی 50 هەزار دۆلار لە ماڵەکەیدا دزراوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیارییەکان دەرکەوت کە ژنی سکاڵاکەرەکە پارەکەی بردووە و لای هاوڕێیەکی شاردوویەتییەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە شوێنی ئەو کەسە پارەکە دۆزراوەتەوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

هەردوو تۆمەتبارەکەش دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

بابەتی پێشتر

خاوکەرەوەکانی قژ هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی تایبەت بە ئاشتی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی سێ كەسی تاوانباركراو بە تاوانی “تیرۆر” لەسێدارەدران، بڕیارەكە لە بەندینخانەی ناوەندیی ناسڕیە جێبەجێكرا.…
Total
0
Share