ئەو ژن و مێردەی پەرەیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دا مژدەی ڤاکسینی شێرپەنجە دەدەن

ئەو ژن و مێردە بە ڕەچەڵەک تورکەی کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان پەرەپێدا، پێشبینیی ئەوە دەکەن تا ساڵی 2030 ڤاکسینی شێرپەنجە بەردەستبێت.

بەپێی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، هەردوو پزیشک ئوگور شاهین و ئۆزلیم تۆریچی ڕایانگەیاندووە، هەوڵ و کارەکانیان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا وایکرد، هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی شێرپەنجە زیاتر و بەهێزتر بکەن.

پرۆفیسۆر تۆریچی دەڵێت، “فێربووین چۆن ڤاکسینەکان باشتر و خێراتر دروست بکەین، هەروەها فێربووین کە سیستەمی بەرگریی لەش چۆن کاردانەوەی دەبێت، بەدڵنیاییەوە ئەمە کارەکانمان بۆ ڤاکسینی دژی شێرپەنجە خێراتر دەکات”.

ئاماژەیان بەوەکردووە، “دوودڵین لەوەی بڵێین چارەسەری شێرپەنجەمان دەبێت لە داهاتوودا، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵێک شتمان بەدەستهێناوە و بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەریان”.

لای خۆیەوە دکتۆر شاهین وەڵامی پرسیارێکی داوەتەوە سەبارەت بەوەی کەی ڤاکسینی شێرپەنجە بەردەست دەبێت و وتی، “ڕەنگە ئەمە پێش ساڵی 2030 ڕووبدات.”

جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو زانایە بە ناوەکانی شاهین و تۆریچی لە ساڵی 2008 بە هاوبەشی کۆمپانیای “BioNTech”یان لە ئەڵمانیا دامەزراندووە، هەروەها پێکەوە کاریان کردووە بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەرگری بۆ شێرپەنجە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای “mRNA”.

دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر پەتای “Covid-19” لە جیهاندا بڵاوبووەوە، “Biontech” لەگەڵ کۆمپانیای “Pfizer”ی ئەمریکیدا چووە ناو هاوبەشییەکەوە بۆ ئەوەی ڤاکسینێکی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بنەمای هەمان تەکنەلۆژیا دروست بکات.

تەکنەلۆژیای “mRNA” بە ناردنی “ڕێنماییەکان” یان “نەخشەیەک” بۆ خانەکان کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەوەی کە لە ڕووی زانستییەوە بە “دژە تەن” ناسراوە.

بابەتی پێشتر

وەڵامی مام جەلال دەربارەی سەربەخۆیی

بابەتی دواتر

هەولێر.. گەنجێك لەلایەن براكەیەوە لەسەر قەرزاری كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share