لە حاڵەتێکی دەگمەندا یەکەم کەس لە جیهاندا تووشی ئایدز و کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون بوو

یەکەم کەس لە جیهاندا پشکنینەکانی بۆ هەرسێ ڤایرۆسی ئایدز، کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون لە یەککاتدا پۆزەتیڤ بوون، ئەوەش لەلایەن شارەزایانی تەندروستییەوە بە حاڵەتێکی دەگمەن دادەنرێت، کە یەکەمجارە تۆماربکرێت.

ئەو کەسەی تووشی هەرسێ نەخۆشییەکە بووە لە یەککاتدا، پیاوێکی ئیتالییە و تەمەنی 36 ساڵە.

سەرەتای نەخۆشکەوتنی بە تا و بێهێزی و هەستکردن بە ماندوێتی و هەوکردن دەستیپێکردووە، ئەوەش دوای هەفتەیەک لە گەڕانەوەی لە وڵاتی ئیسپانیا.

لە 2ی تەمووزدا پشکنینی ئەو کەسە بۆ کۆڤید – 19 پۆزەتیڤ بوو، دواتر نیشانەکانی ئاوڵەی مەیموون و دەرکەوتنی زیپکە و هەڵاوسان لەسەر پێستی دەرکەوتن لە 5ی تەمموزدا پشکنینی ئەو ڤایرۆسەشی بۆکرا و پۆزەتیڤ بوو.

دوای ئەوەی چووە نەخۆشخانەی سان فرانسیسکۆ بۆ بەشی نەخۆشییە گواستراوەکان و پشکنینی ئەو نەخۆشییانەی بۆکرا کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە دەرکەوت، ئەو پیاوە جگە لە کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون تووشی ئایدزیش بووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو پێگەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا

بابەتی دواتر

ئەحلام ئەلبوومێك بە عێراقی دەچڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share