گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی دوو ساڵەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا جەختیکردەوە، پەتای جیهانیی کۆڤید-19 کۆتایینەهاتووە، هەروەها دابەشکردنی ڤاکسینیش نایەکسانییەکی ڕوونی تێدایە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕایگەیاند، “کۆرۆنا ژیان و تەندروستیی ملیۆنان کەسی خستە مەترسییەوە، 446 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی پەتاکە بوون و شەش ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەروونیی بەشێکی زۆری خەڵک کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەهۆی ڕێکارەکان و پەرەپێدانی خێرای ڤاکسینەکان، بەشێک لە وڵاتانی جیهان سەرکەوتووبوون لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، بەڵام ناتوانین بڵێین کۆرۆنا کۆتاییهاتووە”.

وتیشی، “بەرهەمهێنەران مانگانە 1.5 ملیار ژەم ڤاکسین بەرهەمدەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا نزیکەی سێ ملیار کەس لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسیندان”.

گۆتێرێش جەختیكردەوە كە ئەو شکستەی هاتووەتە ئاراوە، لە ئەنجامی گرنگیدانە بە سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییانی وڵاتانی دەوڵەمەند لەبەرامبەر تەندروستیی هاوڵاتییانی وڵاتانی هەژاردا.

داواشیکرد سنوورێک بۆ ئەو سەردەمە ئازاربەخشەی مێژووی مرۆڤایەتی دابنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، ئەگەر حاڵەتێکیش هەبێت ڕێکاری پێویست…
Total
0
Share