سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی ئەبرامۆڤیچەوە چەند زانیارییەک دەدرکێنێت

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی جەختدەکاتەوە، سەرمایەدارێکی ڕوسی هاوکاریی خەڵکی ئۆکرانیای کردووە و پەیوەندیشی لەگەڵ ستافی دانوستاندنکاری وڵاتەکەیدا هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی یانەی چێڵسی، زیلینسکی بە “واڵ ستریت جۆڕناڵ”ی ڕاگەیاندووە، ” لەبەر چەند هۆکارێک وردەکاریی گفتوگۆی نێوان خۆم و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا باس ناکەم، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە، سەرمایەدارێکی ڕوسی بەشێوەی فەرمی بێت یان نافەرمی لەنێو لیژنەی دانوستاندنکاری ڕوسیایە، پەیوەندیی لەگەڵ لیژنەی دانوستاندنکاری ئێمەدا هەیە”.

هەروەها دەڵێت، “ئەو سەرمایەدارە کەناڵێکی بۆ ڕزگارکردنی دانیشتووانی شاری ماریۆپۆل کردووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، ئەو کەسە یاریدەدەرێکی مرۆیی باشبووە بۆ خەڵکی ئۆکرانیا، ئەگەر ئەو نەبووایە لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو نەدەبووین”.

لەماوەی ڕابردوودا میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینیسکی داوای لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کردووە سزای ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ نەدات، بەیەکێک لەو ئۆلیگاریشییانەی دەزانێت کە دەبنە هۆکاری ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
Total
0
Share