(ڤیدیۆ) سه‌نیگال  بۆ جاری یه‌که‌م له‌مێژوویدا جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای به‌رزکرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای 2022ی له‌ میسڕ برده‌وه‌ و بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژوویدا جامه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌یاریگای پاول بیا له‌ کامیرۆن، یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی میسڕ و سه‌نیگال ئه‌نجامدرا، سادیۆ مانێ و هاوڕێیانی به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد و بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقایان به‌رزکرده‌وه‌.

کاتی یاسایی یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات، بۆیه‌ باناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاته‌ زیادکراوه‌کان برا و له‌ نیو کاتژمێری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌دا هیچ یه‌کێک له‌ جه‌مسه‌ره‌کان له‌ تۆمارکردنی گۆڵدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌ ئه‌نجامی (4-2) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوە: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەتان هاندەربێت بۆ پتەوی پەیوەندیی نێوانمان

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس 2-0 هیلاس ڤیرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share