شا چارڵسی سێیەم کەسێک بۆ لە خەو هەستاندنی دادەمەزرێنێت

شا چارڵسی سێیەم، پادشای بەریتانیا کەسێکی دامەزراندووە تا بەیانیان بە دەنگی شمشاڵ لەخەو بەئاگای بهێنێت.

بە پێی پێگەی زە سەنی بەریتانی، شا چارڵسی سێیەم کە ماوەی نزیکەی مانگێکە تاجی پادشایەتی بەریتانیای لەسەر ناوە، بۆ ئەوەی بەیانیان مۆبایل نەخاتە سەر زەنگی ئاگادارکردنەوە، کەسێکی دامەزراندووە تا لە دەرەوەی پەنجەرەی ژوورە نووستنەکەی شمشاڵی بۆ بژەنێت تا بە ئاگا دێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پادشا، پاول پیرێنزی بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپاردووە پاش ئەوەی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێس رۆڵێکی باشی گێڕا”.

ئەمە لەکاتێکدایە کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاندووە،” لە 6 ی ئایاری ساڵی داهاتوو ڕێوڕەسمی ئاشکرای لە سەرکردنی تاجی پادشایەتی چارڵسی سێیەم لە کەنیسەی وستمنستەری باوک لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لە بارەی دەستپێکردنی بارانبارین

بابەتی دواتر

پەتیل: هەر وڵات و لایەنێك درۆنی ئێرانی بكڕێت ئەمریكا سزایدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share