بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لە سنووری قەزای پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 20ی 10 ی 2022 دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات”.
ئاشکراشی کرد، “ئەم نەوتە پاڵپشتی کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار”.