توركیا و یۆنان لە مامەڵەی خراپ لەگەڵ كۆچبەراندا یەكتر تۆمەتباردەكەن

ساتی دۆزینەوە و رزگاركردنی كۆچبەران

هەریەك لە ئەنقەرە و ئەسینا یەكتری بە مامەڵەی خراپ لەگەڵ كۆچبەران تۆمەتباردەكەن.

دوای ئەوەی 95 كۆچبەر بە رووتی لە سنوورەكانی نێوان توركیا و یۆناندا دۆزرانەوە، نۆتیس میتراكیس، وەزیری كۆچ و مانەوەی یۆنان پەنجەی تۆمەتی بۆ توركیا راكێشا.

ئەو وتی، توركیا بەرپرسە لە ناردنی دەیان كۆچبەر كە بە رووتی لە وشكانیدا دۆزراونەتەوە و رزگاركراون.

لە بەرامبەر ئەو وتانەدا ئەمڕۆ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، یۆنان و ئاژانسی (فرۆنتكس)، كە بەرپرسە لە پاراستنی سنووری دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا، “هاوبەشن لە مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانە لەگەڵ كۆچبەراندا”.

دەربارەی رووتكردنەوەی ئەو كۆچبەرانەش ئۆغلۆ وتی، “كارێكە كەس ناتوانێت ئەنجامیبدات یۆنان نەبێت. بێگومان نابێت قوبرسی ڕۆمی-یش لەبیربكەین، ئەویش لێهاتووە لەو رووەوە”.

دوێنێ حكومەتی ئەسینا ئاشكرایكرد 92 کۆچبەر بەڕووتی دۆزراونەتەوە، دوای ئەوەی ناچاربوون لە رووباری ئێڤرۆس بپەڕنەوە کە تورکیا و یۆنان لەیەکتر جیادەکاتەوە، لەوبارەشەیەوە تاکیس تیۆدۆریکاکۆس وەزیری پاراستنی مەدەنی یۆنان باسی لەوەکرد ئەوەی روویداوە وێنەیەکی نامرۆڤانەیە.

بابەتی پێشتر

دوو لقی لە هەرێم هەیە<br> بەدواداچوون بۆ گرفتی مایەپووچبوونی بانكێك دەكرێت

بابەتی دواتر

یەکێتی 17 ساڵە پۆستی سەرۆك کۆمار بەڕێوەدەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share