ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: لە هەر شوێنێکی جیهانن وریای خۆتانبن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی گشتی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەهۆی زۆری ئاڵۆزییەکان لە جیهاندا، وریای خۆتان بن”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی گشتی بۆ هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان و ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی توندڕەوەکان و کردنە ئامانجی هاووڵاتییان، پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن”

لە هۆشدارییەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی بە ڕووداوێکی جیهانی یان شەڕێکی دیاریکراو نەکردووە، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆز بووە و لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان رووبەرووبوونەوە و ململانێ هەیە.

پێشتریش باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان داوایان لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان کرد بوو کە ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن تا ئەو کاتەی بژاردەیان لەبەردەستدایە، هاوکات دەشڵێت، “ئەو کەسانەی ئارەزووی مانەوە دەکەن پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات رووبەڕووی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤ ببنەوە

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن حکومەتەکان بە یاسا رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی دروستی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی تەلەگراف: داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد بۆ کۆکردنەوەی جیـ.ـهادییە بەریتانییەکان بەکاردەهێنێت

رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی…
Total
0
Share