“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت.

جوسێپ ماریا کازانۆڤاس، سەرنووسەری ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، لە نوێترین وتاریدا زانیاریی وردی سەبارەت بە مێسی و ئەو یانانە بڵاوکردووەتەوە کە دانوستاندنیان لەگەڵدا کردووە.

کازانۆڤاس نووسیویەتی، “نەوت لە شەڕی مێسی-دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەفسانەکە ڕوودەکاتە خولی سعوودیە، ئەو خەونەی هەمانبوو بۆ گەڕانەوەی مێژوویی یاریزانەکە بە هێزی پارە خامۆشکرایەوە، وەرزی داهاتوو لیۆ لە کەنداوە.”

ڕۆژنامەنووسە ناودارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یانەی هیلال بە فەرمی گرێبەستی “پوڵگا” ڕادەگەیەنێت.

کازانۆڤاس دەڵێت، “سەرباری ئەوە کە ڕوویداوە، بەرشلۆنە هەوڵی چارەسەرکردنی بابەتەکە دەدات، بەڵام ناتوانێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشبکات.”

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك لەسەر سێ سكاڵای دزی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share