ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەکاردەبێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆشکی سەلام ئامادەکارییەکانی بۆ دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەنێوان بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوو و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەستپێکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سەلام لە بەغدادی پایتەختی عێراق، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار وەربگرێت و بە فەرمی دەستبەکارببێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی نوسینگەی تایبەتیی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، ئەمڕۆ لەدوای دەستبەکاربوونی لە کاتژمێر 11:00 لەتیف ڕەشید وتارێک لە کۆشکی سەلام پێشکەشدەکات.

ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەم لەتیف ڕەشید لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 162 ئەندام پەرلەمان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.

لە گەڕی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ سەرکەوتن و وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنێت کە دوو لەسەر سێی دەنگەکانی پەرلەمانتاران بوو، لە گەڕی دووەمدا لەتیف ڕەشید بە 157 دەنگ سەرکەوت و وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرا.

لەتیف ڕەشید دەبێتە چوارەم سەرۆک کۆماری کورد و یەکێتی لە عێراق لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە.

 

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو 92 کۆچبەرەی بە ڕووتی لە سنووری یۆنان و تورکیا دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

هەواڵێك بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share