(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا تۆمارکرد‌.

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ یاریگای “مارک ئانتۆنیۆ بێنتیگۆدی” بووه‌ میوانی یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له‌ خوله‌که‌کانی نۆ و 81 له‌لایه‌ن میگێل فیلۆسۆ (به‌هه‌ڵه‌)، ساندرۆ تۆنالی-یه‌وه‌‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی هیلاس ڤیرۆنا له‌ خوله‌کی 19 له‌لایه‌ن کورای گۆنته‌ره‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (23) و چووه‌‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا، له‌کاتێکدا یانه‌ی ناپۆلی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی به‌ 26 خاڵ لووتکه‌ی خوله‌که‌ی گرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا به‌ پێنج خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی ١٨.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی پارتی و سوپای عێراق ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

کاتی ڕوودانی خۆرگیران لە عێراق دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share