ژاپۆنییەکان دژی ئۆڵۆمپیاد دەوەستنەوە

ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوانی وڵاتی ژاپۆن دژی ئەوەن ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 لە وڵاتەکەیاندا ئەنجامبدرێت، هۆکارەکەشیان بۆ خراپی ڕەوشی تەندروستی جیهان گەڕاندووەتەوە.

بەر لە 10 هەفتە لە دەستپێکی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، لە ڕاپرسییەکدا زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتی ڕێکخەر (ژاپۆن) دەنگیان بە (نەخێر)داوە و پێیانوایە، لە ئێستادا ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکی هێندە گەورە و کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری وەرزشکاران زیان بە کەرتی تەندروستی و تەندروستی هاوڵاتیانی وڵاتەکە دەگەیەنێت، لە کاتێکدا توانیویانە لە ڕێگەی خۆپارێزییەوە تاوەکو ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بکەن.

لەم بارەیەوە پزیشکان و دامەزراوە تەندروستییەکان گوشاری توندیان لەسەر حکومەتی ژاپۆن دروستکردووە، بە چەندین ڕێگە ئاماژەیانکردووە، کە چیتر توانای بەرەنگاربوونەوەی لێشاوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان نەماوە.

بەپێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی “ئاساهی شیمپۆن” ئەنجامیداوە، لە سەدا (43)ی داوایانکردووە ئۆڵۆمپیاد هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەنجامنەدرێت، لەسەدا (40) داوایانکردووە دوابخرێت بۆ کات و ساڵێکی دیکە.

لە ڕاپرسییەکەدا تەنها لەسەدا (35)ی دەنگدەران پێیانوابووە سازکردنی ئۆڵۆمپیاد زیانی نابێت و پێویستە ئەنجامبدرێت، کە لە هەفتەکانی ڕابردوو ڕێژەکە لەسەدا (43) بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی.. ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فەرمیدا لە ماڵپەڕی فه‌رمییه‌وه‌، دەستلەکارکێشانەوەی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەی ڕاگەیاند به‌ سه‌رۆکی یانه‌که‌شه‌وه‌.…
Total
0
Share