گرینوود چی بەسەرهات؟ یونایتد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

یانەی مانچستەر یونایتد ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی مەیسن گرینوودی ئەستێرەی لاوی یانەکە بڵاوکردەوە.

دوای ئەوەی دادگای مانچستەر بە فەرمی تۆمەتی دەستدرێژی زۆرەملێ و سێکسی ئاراستەی مەیسن گرینوودی یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر یونایتد کرد، یاریزانەکە لە پێکهاتەی “شەیتانە سوورەکان” دوورخرایەوە، تاوەکو ئەم ساتە لە هیچ بۆنەیەکی وەرزشییدا دەرنەکەوتووەتەوە و لەژێر چاودێری پۆلیس و دادگادایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی مان یونایتد بە فەرمی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، “مانچستەر یونایتد تێبینی ئەوەی کردووە، کە دادگای باڵای شاهانە تۆمەتی تاوانکارانەی ئاراستەی مەیسن گرینوودی یاریزانی یانەکەمان کردووە، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوە و ڕاگرتنی بەردەوام دەبێت تاوەکو کەیسەکە لەبەردەم داداوەردا یەکلاییدەبێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی…
Total
0
Share