بۆچی ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی هالاند دەترسێت؟

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسی ئێرلینگ هالاند دەکەن، لەوە ‏دەترسن هەمان سیناریۆکانی کڕینی ئیدین هازارد دووبارە بکاتەوە.‏

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی نووسیویەتی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بیرۆکەی کڕینی ‏ئێرلینگ هالاند-ی هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کشاوەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانە ‏زەبەلاحەکەی ئیسپانیا ترسیان لەوەیە بەهۆی پێکانەوە سوود بە یانەکە نەگەیەنێت.‏

هالاند لە هاوینی 2022 نرخی گواستنەوەی دەبێتە 80 ملیۆن، چەندین یانەی وەک بەرشلۆنە و ‏مانچستەر سیتی چوونەتە نێو هاوکێشەی کڕینیەوە، بەڵام داتا وەرزشی و تەندروستییەکان ‏ترسیان بۆ سەرجەم یانە داواکارەکان دروستکردووە.‏

هالاندی 21 ساڵ لەدوایین دوو وەرزی یاریکردنی بۆ بوروسیا دۆرتمۆند 11 جار تووشی پێکان بووە، ‏لە 25 یاریدا بەشداریی نەکردووە، لەم دواییەشدا دووچاری پێکانی دیکە بووە.‏

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و هاوکارانی بەگومانن، دەترسن دوای گواستنەوەی ‏هەمان سیناریۆی پێکانەکانی ئیدین هازارد دووبارە بکاتەوە و یانەکە لە تواناکانی سوودمەند ‏نەبێت.‏

هالاند لەم وەرزەدا 14 یاری بۆ ڤێستیڤالین کردووە و بە 16 گۆڵەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی ‏گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیای گرتووە.، پێنج گۆڵی ڕەخساندووە و لە چوار یارییدا بە “باشترینی ‏یاری” دەستنیشانکراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share