مۆرینیۆ و ڕۆما .. ڕێککەوتنێک بە موچەی کەمتر و خەونی گەورەتر

ڕێککەوتنی نێوان جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی و ئیدارەی یانەی ڕۆما، چەندین مەرج و بەندی دیاریکراوی تیاجێکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ڕێککەوتنی نێوان مۆرینیۆ و خێزانی فرێدکینی ئەمریکی بابەتێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو وەک سەرەتایەک لەسەر ڕاسپاردەی تیاگۆ پینتۆی بەڕێوەبەری گشتی یانە بەتایبەتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕاهێنەرەکە ئەنجامداوە و پڕۆژەی داهاتووی یانەکەیان بۆ ئاشکراکردووە، پڕۆژەکەش بەدڵی “مۆو” بووە و ڕەزامەندی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری زیاتری ئاشکراکردووە و نوسیویەتی، ئەوەی پێشتر میدیاکان لەبارەی موچەی 16 ملیۆنی ساڵانەوە ئاماژەیان پێکردووە، دوورە لەڕاستییەوە، بەڵکو مۆرینیۆ ساڵانە لە ڕۆما بڕی 7.5 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، کە 3.5 ملیۆنی لە موچەی پێشووی لە یانەی تۆتنهام کەمترە.

لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوەکاندا و لە ڕێگەی پاداشتەکانەوە، هەروەها ئەو بڕە زیادەیەی پێویستە تۆتنهام ساڵانە بە ڕاهێنەرەکەی ببەخشێت، داهاتی مۆرینیۆ دەگاتە 12 تاوەکو 13 ملیۆن پاوەند.

لەسەر ئاستی یانەی ڕۆما و بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی باج و باجدان لە بەریتانیاوە بۆ ئیتاڵیا، یانە ئیتاڵیەکە بڕی 30 ملیۆن یورۆ پاشەکەوت دەکات.

گرنگترین مەرجی بۆندی واژووکراو لەنێوان ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە و ئیدارەی جێلا ڕۆسی ئەوەیە، کە بۆ ماوەی سێ وەرز لەهەموو بارودۆخەکاندا پەیوەندی لەنێوانیاندا بەردەوامبێت، بەو مەرجەی ڕاهێنەر هەوڵی چنینەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بدات.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو یارییەکانی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان لە خەونەوە دەبێتە ڕاستی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share