بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە دەڤەری ڕاپەڕین سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر8:45 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە بانوە قەل ڕوویدا، کە تێیدا ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆریشۆڤرلێت ئەڤیۆ کۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ڕووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بوون”.