سوودەکانی تۆوی شیا بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە

تۆوی شیا یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکیانەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە بە تایبەت بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە پێگەی WebMD بڵاوکراوەتەوە، “تۆوی شیا دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا 3 و ڕیشاڵەکان و مەگنسیۆم و ئاسن بەمەش سوودێکی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت”.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “خواردنی توۆی شیا وەک بەشێک لە سیستەمی خۆراکی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و ڕێکخستنی ڕێژەی گلوگۆز لە خوێندا، هاوکات یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکرەی ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بوون”.

گەر یەکێکیت لە تووشبوانی نەخۆشی شەکرە، ڕۆژانە دوو کەوچکی گەورە یان 20 گرام تۆوی شیا بکەرە سیستەمی خۆراکییتەوە، دەتوانیت لەگەڵ چەرەزاتا بیخۆیت یان بیکەیتە زەڵاتەوە و یان لەگەڵ لیمۆ و ئاو تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە.

لەگەڵ سوودە زۆرەکانی شیا، زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا چەندین کاریگەری لاوەکی دەبێت وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەستیاری، کێشە لە کۆئەندامی هەرس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share