چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە پەتای وەرزی

پەتای وەرزی یەکێکە لە ھەوکردنە ڤایرۆسییەکان کە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە بەربڵاوترین پەتاکان دادەنرێت و زۆربەی جار لە کاتی گۆڕانی کەش و ھەوا توشی مرۆڤ دەبێت.

کۆمەڵە نیشانەیەک لە کەسی تووشبودا بە دیار دەکەون ئەوانیش ( بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ( تا ) ، کۆکە ، لەش داھێزران و بێ تاقەتی ، سەر ئێشە و قورگ ئێشە  )، نیشانەکان دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن .

بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :

1-ڤاکسین : باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، ئەم گروپانە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا :

* خانمانی  دووگیان.

* منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ.

* کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو ٦٥ ساڵ).

* ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.

* پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

2-گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان.

3-داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین.

4- مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان.

5-دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە .

6-دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن.

لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :

* پشوودان.

* خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان.

* گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات.

* ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share