عێراق 20 ملیار دۆلار پاشەكەوتدەكات

داهاتی عێراق زیادیكردووە و حكومەت پارە پاشەكەوتدەكات، بەرپرسێك دەڵێت، تا دوو مانگی تر بڕی پارەی پاشەكەوتكراو دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بۆ كاروباری داراییە، لەبارەی پارەی پاشەكەوتكراوی عێراقەوە ئاشكرایكرد، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا، عێراق دەبێتە خاوەنی 20 ملیار دۆلار پارەی پاشەكەوتكراو.

وەك ڕاوێژكارە داراییەكەی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر پێشبینیكردووە، تا كۆتایی ئەمساڵ، عێراق 90 ملیار دۆلار پارە پاشەكەوتدەكات و یەدەگی پارەی بیانیی وڵاتەكە لە بانكی ناوەندیدا، بەهاكەی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.

هاوكاتی زیادبوونی پارەی پاشەكەوتكراو و یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی، یەدەگی زێڕ زیادیكردووە و بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ، یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق گەیشتووەتە 130.4 تۆن زێڕ.

بابەتی پێشتر

لەبارەی تەقەكردن لە بارەگای پارتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

نرخی گەشتی عەمرە كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share