هەڕەشەیەکی توندی ڕوسیا: گاز نادەین بە ئەوروپا ئەگەر بەمجۆرە مامەڵە بکەن

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە دێمێتری مێدڤیدیڤ ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدا کە ڕوسیا هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا بەتەواوی ڕادەگرێت ئەگەر برۆکسل زیاتر نزیکببێتەوە لە دانانی سەقفێک بۆ نرخی گازی ڕوسیا.

ئەو لێدوانەی مێدڤێدیڤ لەکاتێکدایە، دوێنێ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە دانانی سەقفێک بۆ نرخی گازی ڕوسیا، لە ڕەتدانەوەی ئەو لێدوانەدا سەرۆکی پێشووی ڕوسیا لە تیلیگرامی خۆی نووسیویەتی “زۆر بە ئاسانی، گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا نییە”.

ڤۆن دێر لاین لەبارەی ئاستی گازی ئەوروپا وتی، “تێکڕای گازی گەنجینەکراوی ئەوروپا گەیشتووەتە 80%، ئەوە لەکاتێکدایە پلانی ئەوروپا بۆ یەدەگی گاز بەوجۆرە بووە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا بگاتە ئەو ئاستە.

ئەوە لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی ڕێکارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز دەستپێکردووە، هەروەها ئاستی هەناردەی گازی ڕوسیا لەڕێگەی نۆرد ستریم 1ەوە بۆ 20% دەبەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لە بودجەی تایبەتی حکومەت هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی نەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدراوە.…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share