سبەینێ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خەرجدەكرێت

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرماڵەی مانگی شەشی سەرجەم خوێندكاران خەرجدەكرێت.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2022 دەرماڵەی مانگی شەشی سەرجەم خوێندكاران خەرجدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە چەكی بانكی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران ئاراستەی بانك كراوە و سبەینێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی دەرماڵەكە.

بابەتی پێشتر

چی دەزانیت دەربارە جنۆکە.. بوونیان هەیە؟

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی بۆ کلاسیکۆ بەگومانە و حەزەر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share