ئەنچیلۆتی بۆ کلاسیکۆ بەگومانە و حەزەر دەکات

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە حەزەرەوە ئاماژە بە داتاکانی یانەی بەرشلۆنە و ئاستیان دەکات لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یاریی کلاسیکۆ، ڕایگەیاند، “لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، بەرشلۆنە تەنها یەکسانبوونێکی هەیە و لە ڕووی دینامیکییەوە لە خولی ناوخۆدا زۆر کارا و بەهێزن.”

هەروەها دەڵێت، “لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووچاری کێشە بوون، هەمان ئەو کێشانەی دەکرێت ڕووبەڕووی هەر تیمێک ببێتەوە، بەڵام لە خولی ناوخۆ ئاستیان ناوازە بوو، بۆیە دەبێت بە حەزەرەوە لێیان بڕوانین.”

لەم وەرزەی “لالیگا”دا بەرشلۆنە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، (20) گۆڵیان تۆمار کردووە و تەنها گۆڵێکیان لەسەر تۆمارکراوە.

وەک دەردەکەوێت، ئەنچیلۆتی حەزەر لە ئاستی هێرشبەریی بارسا و لە هەمان کاتدا هێز و توانای هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەی دەکات لە تێکشکاندنی بەرگریی پۆڵایینی یانە کەتەلۆنییەکە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی كەلار: بەر لە گەیشتنی تیمەكانمان هاوڵاتییان ئاگرێكیان كۆنترۆڵكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
زیاتر ببینە

ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە. ماوەی دوو وەرزە ئارسن…
Total
0
Share