مانچستەر سیتی بۆندی فۆدینی نوێکردەوە

یانەى مانچستەر سیتی گرێبەستی فۆدینی تا ساڵی 2027 درێژ کردۆتەوە.

فۆدین لە ئەکادیمیای یانەى مانچستەر سیتی گەورە بووە و بووەتە یاریزانێکی سەرەکی مانچستەر سیتی لە ژێر دەستی گواردیۆلادا.

فۆدین لە لێدوانێکیدا وتی: خەونەکەم هاتە دی، هیچ وشەیەکم بۆ نایەت کە چەند دڵخۆشم بەو نوێکردنەوەیە.

فۆدین دەڵێت من لە منداڵییەوە هاندەری مانچستەر سیتی بووم و ماوەیەکی زۆرە لێرە ڕاهێنان دەکەم و تۆپم هێناوەتەوە، کاتێکیش گرێبەستەکەم تا ساڵی 2027 درێژ دەکرێتەوە زیاتر دڵخۆشم دەکات.

سوپاسی گواردیۆلاشی کرد کە بەهۆی ئەوەوە ماوەیەکی زۆر باش دەردەکەوێت و لە گەشە کردنی بەردەوامدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share