یانەیەکی بچووکی ئیتاڵیا کۆستا و ڕیبێری کۆدەکاتەوە

یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیێگۆ کۆستا، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “ئیل ماتینۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، واڵتەر ساباتینی-ی بەڕێوەبەری کارگێڕیی یانەی سالێرنیتانا هەوڵەکانی بۆ کڕینی دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانی – بەرازیلی یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ و پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید چڕکردووەتەوە.

هەوڵەکان هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوەی کایۆ جۆرجی بەهرەداری بەرازیلی بەشێوەی خواستن لە یانەی یوڤانتۆسەوە بۆ هەمان یانە “سالێرنیتانا”.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی سالێرنیتانا هیواخوازن لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 دیێگۆ کۆستای تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ فرانک ڕیبێری-ی فەرەنسی تەمەن 38 ساڵ لەپێکهاتەکەیاندا کۆبکەنەوە، بەوپێیەی ڕیبێری لە هاوینی 2021ــەوە لە یانەی فیۆرنتیناوە پەیوەندی پێوەکردوون، هەروەها کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی یه‌کلاییکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لایپزیک…
Total
0
Share