یوڤانتۆس داوای تۆمەتبارەکەی یونایتدی کردووە

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەست پێشکەشی مەیسن گرینوودی یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر یونایتد بکات.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیتاڵیا، ئیدارەی نوێی یانەی یوڤانتۆس سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مەیسن گرینوود، کەناڵی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد کردووەتەوە.

گرینوود بەهۆی تۆمەتبارکردنی لەلایەن دادگای مانچستەرەوە ماوەیەکە لە یاریکردن دابڕاوە، لە پێکهاتەی مانچستەر یونایتد دوورخراوەتەوە و داوادەکرێت بە یانەیەکی دیکە بفرۆشرێت، بەڵام ئیدارەی یانە مکوڕ نییە لەسەر دەستبەرداربوون لێی.

ڕۆژنامەی “زە سەن” نووسیویەتی، یوڤانتۆس لە ڕێگەی پۆگباوە پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی گرینوودەوە کردووە، دەیانەوێت کاریگەری لەسەر دروستبکەن بۆ ئەوەی هاوینی 2023 درێسی “لاڤیکیا سنیۆرا” بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ لە یاریزانەکانی نەسڕ جیادەکرێتەوە

بابەتی دواتر

خوێندكارێك لەسەر چیای تابین رزگاركرا كە تەندروستی تێكچوو بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share